ئه‌رشیفی بابه‌ته‌كانی فێرگه‌ی هه‌موو بۆ كوردان
فیلم دروستکردن له وێنه له پرۆگرامی WMM.
نووسه‌ر: Kameran Sorani
زۆر که‌س هه‌ن که ئاره‌زووی ئه‌وه ئه‌که‌ن له‌و وێنانه‌ی که
گرتوویانه فیلمێک ساز بکه‌ن. بۆ نموونه وێنه‌کان به کاریگه‌ری جۆراوجۆر به دوای یه‌کدا
بێن و پاشبنه‌مای مۆسیکی‌یان هه‌بێت، دواتر بتوانن وه‌کوو فیلمێک به( windows media
player ) کاری پێ بکه‌ن. ئه‌م کاره گران نی‌یه و ته‌نها به چه‌ند هه‌نگاوێک جێبه‌جێ
ئه‌کرێت.
کرته بکه له ( collections )، دواتر بڕۆ (file ) و له‌وێوه (
import ) کرته بکه.
له فایله‌کانی خۆته‌وه هه‌وڵ بده وێنه‌یک هه‌ڵبژێره و (import
)ی بکه ، ئه‌م هه‌نگاوه چه‌ند جارێک دووباره بکه‌ره‌وه تا کۆمه‌لێک وێنه ئه‌هێنیته
به‌شی ( collection ) ه‌وه.
هه‌نگاوی دووه‌م : هه‌مان هه‌نگاوی پێشوو دووباره بکه‌ره‌ره به‌لام له جیاتی فایلی
ڕه‌نگ هه‌وڵ بده فایلێکی ده‌نگ بهێنه‌ره به‌شی (collection ) ه‌وه .
هه‌نگاوی سێیه‌م : پاشان هه‌وڵ بده فایلی ده‌نگه‌که ده‌ستنیشان(sellect)
بکه‌یت وپه‌نجه‌ت له سه‌ر به‌شی ڕاستی ماوسه‌که دابنێ و فایله‌که ڕاکێشه‌ره ئه‌و به‌شه‌وه
که له وێنه‌که‌یا دیاره.
هه‌نگاوی چواره‌م : : پاشان هه‌وڵ بده وێنه‌کان یه‌ک به دوای یه‌کدا
ده‌ستنیشان(sellect) بکه‌یت وپه‌نجه‌ت له سه‌ر به‌شی ڕاستی ماوسه‌که دابنێ و ڕایان
کێشه‌ره خواره‌وه بۆ ناو ڤیدیۆ هه‌ر وه‌ک له وێنه‌که‌یا دیاره.
هه‌نگاوی پێنجه‌م : پاش ته‌واو بوونی ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌توانیت
دووگمه‌ی کارپێکردنی ( windows media player ) ه که ئیش پێ بکه‌یت تاکوو ئه‌و کاره‌ی
که ئه‌نجامت داوه ببینیت و به پێی ئاره‌زووی دڵی خۆت جێگۆڕکێ به وێنه‌کان بکه‌یت
یاخوود ده‌ستکاری کاتی گۆرانی‌یه‌که بکه‌یت.
هه‌نگاوی شه‌شه‌م : پاش دڵنیا بوون له‌و کاره‌ی که ئه‌نجامت
داوه ئه‌توانیت وه‌کوو ( پرۆژه) یه‌ک خه‌زنی بکه‌یت یاخوود راسته‌وخۆ وه‌کوو فیلمێک
. بچۆره (file ) ، ( film save) هه‌ڵبژێره .
هه‌نگاوی حه‌وته‌م : ئه‌گه‌ر ویستت وێنه‌کان به کاریگه‌ری جوانتره‌وه ده‌رکه‌ون ئه‌وا
ئه‌توانیت سوود له (video effects ) ببینیت . ئه‌گه‌ر هه‌ر کاریگه‌ری‌یه‌کت به دڵ
بوو ئه‌وا ته‌نها ده‌ستنیشانی ( sellect ) بکه وپه‌نجه‌ت له سه‌ر به‌شی ڕاستی ماوسه‌که
دابنێ و ڕای کێشه‌ره خواره‌وه و له نێوان وێنه‌کان دایان بنێ .
هه‌روه‌ها ئه‌توانیت سه‌ره‌تا و کۆتا بۆ فیلمه‌که‌ت دابنێ‌ی ، ئه‌ویش له ( toolbar
) ه‌وه ( Make titles or credits) هه‌ڵبژێریت .