به‌خێربێن بۆ یه‌که‌م یانه‌ی ماڵپه‌ڕی
باکور.نێت. له‌م یانه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک زانیاری و وه
مێژووی کۆمپیوته‌ر گرافیک وه زانستی سێ دێ پیشکه‌ش
ده‌کریت. ئامـانجی ئه‌م به‌شه ئه‌وه‌یه که به‌ڕێزت
بتوانیت وێنه‌یه‌ک له‌و بواره‌دا له مێشکی خۆت دا ساز
بکه‌ی تابتوانیت به ساکاری تێگه‌یشتنێکت له سه‌ر
ئه‌و زانسته هه‌بێت.
به‌رێزت بۆت
ده‌رده‌که‌وێ که سێ دێ وه کۆمپیوته‌ر گرافیک له
یێکه‌م رۆژی به‌دیهاتنی کۆمپیوته‌ر دا تا ئه‌ورۆ، رۆژ
به رۆژ به‌ره‌وه پێشکه‌وتن هاتۆت وه هێستێش هه‌ر
له‌و پێشکه‌وتنه‌دا به‌رده‌وامه تا راده‌یێک که
ده‌توانین بڵێن که‌م شت هه‌یه مرۆڤ نه‌توانێ له
رێگای ئه‌و زانسته‌وه به‌دی بێنێت. که‌وابوو لێره‌دا
حه‌ول ده‌ده‌ین ده‌گه‌ڵ ئه‌و زانسته ناسینێکمان
هه‌بێت، ئینجا له یانه‌کانی داهاتوو دا هه‌نگاو
هه‌ڵده‌هێنینه‌وه به‌ره‌و فێربوونی ئه‌و زانسته.
ئه‌و یانه‌یه پێک هاتۆت له
1. مێژوو
2. شوێنه‌کانی به‌کار
هێنانی سێ دێ
3. باشێکان وه
لاوازێکانی سێ دێ
4. سیسته‌مه‌کانی دیکه‌ی
سێ دێ
5. توانایێکان
6. هێزی ته‌کنیکی
7.زمانی هاوچه‌رخ
مێژوو: چۆن له
بنه‌ره‌ته‌وه ده‌ستی پێ کرد؟ کێ ده‌ستی پێ کرد؟ له
نێو ئه‌و به‌شه‌دا سه‌باره‌ت به داتا گرافیک
چاوپێخشاندنێکمان ده‌بێ له سه‌ر ئه‌و که‌سانه که
هه‌نگاوهه‌ڵێنه‌ری ئه‌و زانسته بوون. ته‌واوی ئه‌و
زانیارییانه له لایان سه‌رچاوی بڕوا پێکراو قه‌بوڵ
ده‌کرێت.
مێژووی داتا گرافیک: سی
جی کوورتکراوی کۆمپیوته‌ر گرافیکه که به واته‌ی
گرافیک له ناو داتا دایه. سی جی بۆ یێکه‌م جار
بناخه‌که‌ی له په‌نجاکانو شه‌سته‌کاندا داڕێژرا وه
له‌و شوێنانه دا ده‌ستی پێکرا: بێڵ لابس، زانکۆی
ئۆهایۆ، زانکۆی ئۆتاه وه کۆرنێل. له دوایه دا
لێکۆڵینه‌وه‌کان که‌وته ده‌ست کۆمپانیا تایبه‌تێکانیش
وه ورده ورده گۆڕه‌پانی لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌ربڵاوتر
بو له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا وه بوو به هۆکاری
پێکهاتنی زۆرها کۆمپانیای گرافیک له وڵاته
جۆراوجۆره‌کان دا. ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که به‌رچاو
وه به‌ناو بانگن ده‌توانین ناو له جۆرج لوکاس
ئیندوستریال لایت وه ماجیک به‌رین که له
هه‌شتاکانه‌وه ده‌ستیان به چالاکی خۆیان کرد.
1885
له‌م ساڵه‌دا
cathode ray tube
دۆزرایه‌وه ک به‌شێکی زۆر گرینگ له ناو مۆنیتۆر
دایه.
1940
یێکه‌م جار هاوکاری
گرافیک له لایان زۆرها شاخه‌ی جیاواز وه كۆمپانیای
جیاوازه‌وه هاتنه کایه.

یێکه‌م
وێنه که به داتاگرافیک به‌دی هات
له
ئه‌نیستیتۆی ماساچوسێت ته‌کنۆلۆجی
(MIT) دو پرۆفیسۆری
بیرکاری تایبه‌ت به ناوی موون وه سپێنسێر داندران بۆ
حیساب کردنی گه‌رانه‌وه وه رێفلێکت. له راستیدا
وێنه‌که به‌و شێوه ساز کرا که به‌ش به‌ش
پێکه‌وه‌یان نا وه به یێکه‌وه‌یان نووساندن به‌ڵام
به‌و قه‌بارانه‌ی که داتا پێناسه‌ی کردبوو. ئه‌و
وێنه‌یه بۆ یێکه‌م جار له 1946 دا ئاراسته کرا بۆ
دیتن له کۆنفرانسێکی ئه‌ندازیاری رووناکایی له وڵاتی
آ‌مریکا وه دو ساڵ دوایه له ناو خه‌ڵک دا بڵاو
کراوه له ناو کتێبێک دا که موون وه سپێنسێر له
سه‌ر دیزاینی رووناکایی نوسیبویان. ئه‌م کتێبه وه‌ک
کتێبی فێربوون له بواری تێئۆری رووناکایی بۆ ماوه‌ی
چه‌ندین ساڵ به‌کار هێندرا.
1950
گرافیککاری بێن لا کۆمپیوته‌ری ئانالۆگ که‌ڵکی
وه‌رگرت بۆ ساز کردنی ئۆسکیلۆسکوپ دیزاین.
1951
شه‌رمی
داتا به ناوی ڤێکترۆسکۆپ له سه‌ر کۆمپیوته‌رێکی
وایرلوایند لا ئێم ئای تی ساز کرا. ئه‌م شه‌رمه
رووناکایی راست کرده‌وه بۆ دیتنی جوانی وێنه‌ی دیزاین
کراو.

1955
سه‌یج
سیسته‌م له لینکۆڵن لابراتۆوار له لایان بێرت
سوتێرلاند بۆ یێکه‌م جار قه‌ڵه‌می ئه‌له‌کتریکی له
سه‌ر شه‌رم به‌کار هێنا.

1956
لاورێنس
لایڤ مۆڕ ناشیۆناڵ لابرواتۆر بۆ یێکه‌م جار
کۆمپیوته‌ری به ئای بی ئێم 704 پێوه‌ندی دا.
1957
یێکه‌م
وێنه‌ی سازکراو به کۆمپیوته‌ر له لای ناشیۆناڵ
بێوریاو له حاڵه‌تی ستاندارد.
ئای بی ئێم
740-480 زنجیره‌یێک خاڵی ساز کرد که له په‌نای یێک
دا خه‌تێکیان پێک هێنا وه فۆرمی هه‌بوو. له‌و
رێگایه‌وه توانیان کاتی فره‌مسه‌کانی فیلم به‌کار
ببه‌ن بۆ به‌دیل کردنی وێنه‌کان یێک به دوای یێک دا
که له ئه‌فلام کارتۆن دا به‌کار ده‌بردرا وه له
سه‌ر شه‌رم ده‌کێشراوه.
1958
ئێم ئای تی
لینکۆڵن له پرۆژه‌ی فرۆکه‌ی ئامریکا که‌سانێک به
ناوی ستێڤێن کوونز، ئیڤان سووتێرلاند وه تیمۆتی
جانسۆن به‌کار هێنا بۆپێشکه‌واندنی سیسته‌می داتا
به‌ناوی
TX-2 که بۆ حاڵه‌ت
دان به وێنه به‌کار بردرا. ئیڤان له دوایی دا ئه‌م
بیرۆکه‌یێی جوانتر وه راستتر کرده‌وه له کاتێک دا
که خوێنده‌کاری زانکۆی ئێم ئای تی بوو.
1959
DAC-1
(Design Augmented by Computers)
یێکه‌م کۆمپیوته‌ر که له لایان جێنێراڵمۆتۆرز وه
ئای بی ئێم دیزاین کرا. به‌م کۆمپیوتێره تواندرا
وێنه‌ک سێ دێ له ئه‌تۆم ساز بکرێت وه بیسووڕیننه‌وه
له حاڵه‌تی جیاوازه‌وه. یێکه‌م پرۆگرامی وێنه
کێشانه‌وه له لایان جێنێراڵ مۆتۆرز وه ئای بی
ئێمه‌وه ساز کرا. به‌و پرۆگرامه توانیان وێنه‌ی سێ
دێ له ئۆتۆمبیل ساز کرا که ته‌واوی لایه‌کانی پێشان
ده‌دا وه توانیان وێنه‌که به هه‌موو لایێک دا
بسووڕێننه‌وه.

1960
هاوکاری
داتا گرافیک وه‌ک یێک فۆرمی نوێی دیزاین له لایان
چارلز کسوری وه کێن کنۆولتۆن وه جان ڤیتڵی ساز کرد.
یێکه‌م کۆمپانیای دارا گرافیک له 1968 دا ده‌ستی به
ئیش کرد له لایان ئێڤانس وه سوتێرلاند که
سیسته‌مێکیان ئاراسته کرد که پرۆگرامی تایبه‌تی تێدا
بو بۆ کاروباری بودجه‌ی سوپای ئامریکا. هێرب فریمان
فێرگه‌یێکی هه‌بو سه‌باره‌ت ب پێشکه‌وتنی سی جی واته
کۆمپیوته‌ر گرافیک که له‌گه‌ڵ قوتابێکان توانیان
کێشه‌ی خه‌تی شاراوه‌یان که زۆر کێشێکی گه‌ره بوو
چاره‌سه‌ر کرد. وشه‌ی کۆمپیوته‌ر گرافیک له ساڵی 1960
دا ساز کرا له لایان ویلیا‌م فه‌تته‌ر که له
کۆمپانیای فرۆکه‌ی بۆئینگ ئیشی ده‌کرد.
1961-1962
سپه‌یس وار
یێکه‌م گه‌مه‌ی کۆمپیوته‌ر ساز کرا له لایان
قوتابێکانی ئێم ئای تی که ناویان ستێڤ رۆسێل وه سلاگ
رۆسێل وه شاگ گره‌یتز وه ئالان کۆتوک بوو.
1963
ئیوان
سوتێرلاند توانی بۆ یێکه‌م جار به قه‌ڵه‌می
ئه‌له‌کتریکی خه‌ت وه خاڵ بکێشێته‌وه له سه‌ر شه‌رم
وه رامی کۆمپیوته‌ره‌که‌ی 320 کیلۆبایت بوو.

1965
بۆ
یێکه‌مجار پێشانگای داتا گرافیک له کۆلێجی ته‌کنیکی
شتۆتگاردی ئالمان پێک هات. یێکه‌م پله‌ی ئه‌و
پێشانگایه درا به گرافیکی ماشێنی
IBM 2250.
1966
راڵف بایر
بۆ یێکه‌م جار گه‌مه‌ی کۆمپیوته‌ری ساز کرد بۆ فرۆش
له بازار.


1967
ته‌کنیکی 2
دی مۆرفینگ له لایان لێس مه‌زێری له زانکۆی تۆرێنتۆ
ساز کرا.
1968
شه‌ریکه‌ی
ئه‌پڵ ره‌یتره‌یسینگی دۆزێوه که به دوای ئه‌م دا
به هاوکاری بیل فه‌تته‌ر له کاتێک دا که له
کۆمپانیای فرۆکه‌ی بۆئینگ ئیشی ده‌کرد.
1969
جان
وارنۆک له زانکۆی ئۆتاه پێشکه‌وتنێکی دیکه‌ی به
ده‌ست هێنا له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی هێڵه نادیاره‌کان
له داتا گرافیک دا.
1970
له بواری
گرافیک له ناو داتا دا کێشه‌ی زۆر چاره‌سه‌ر کرا
به‌ڵام بۆ خستنه ده‌ره‌وه‌ی دیزاینێکی که له ناو
کۆمپوته‌ر دا ده‌کرا بواری ئه‌مه نه‌بوو که بیخه‌نه
ده‌رێ هه‌ر بۆیه له وێنه‌گرتن له سه‌ر شه‌رم وه
فیلم گرتن له شه‌رم ئیشه‌کانیان ده‌خسته ده‌رێ.
1971
له‌م
ساڵه‌دا هێنری جۆرج وه بوی تۆی فۆنگ به یێکه‌وه
توانیان کێشه‌ی نیسێ چاره‌سه‌ر بکه‌ن که له 8 به‌شی
یه‌که‌می درام ده‌ست پێکرا. ئه‌مانه له کۆمپانیای
مۆستێک له تێگزاز ئیشیان ده‌کرد.
1972
پۆنگ وه
ئاتاری ساز کرا.
1973
یێکه‌م
کۆنفرانسی سی جی پێکهات. ئێدوین کاتمول له‌م ساڵه دا
توانی پێشکه‌ونێکی له زێد/بافێر ئه‌لگۆریتم وه
ته‌کسچیر ماپینگ به ده‌ست بێنێت که له دوایی دا ئێن
وای ئای تی که‌م و کۆڕێکانی چاره‌سه‌ر کرد.
گه‌ر
هه‌زتان زۆرتر له به‌شی مێژووی کۆمپیوته‌ر گرافیکه
ده‌توانن کتێبی میأووی کۆمپیوته‌ر گرافیک بخێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر پێتان خۆش بوو هه‌ر له‌م به‌شه دا وتار به
زمانی ئینگلیسی داده‌نێم که خۆتان بیخێننه‌وه.
ته‌نیا له کۆتایی دا ئه‌وه‌نده بڵێم که ئه‌م
کۆمپیوته‌رانه‌ی که ئه‌مرۆ ئێمه که‌ڵکیان لێ
وه‌رده‌گرین بۆ دیزاین له هه‌شتاکان دا ساز کرا.
له 1994
ژوراسیک پارک خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌فه‌کتی ئۆسکاری
وه‌رگرت. هه‌ر له‌م ساڵه دا مایکرۆسافت سۆفت ئیمه‌یجی
به 130 میلیۆن دۆڵار کرێوه. له 1999 ستار وارز ساز
کرا که 2000 ئه‌فه‌کتی دیجیتالی به 66 کاراکتێری
جووڵاوه‌وه تێدا به‌کار هێندرا که تێکه‌ڵاوی فیلمی
راستی کرابو. له 2000 دا پله‌ی سته‌یشن 2 هاته
بازار.
بۆ ئه‌م
که‌سانه‌ی که حه‌ز ده‌که‌ن زیاتر له سه‌ر مێژوی
گرافیک بخێننه‌وه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ئادرێسانه
بکه‌ن بۆ زانیاری زیاتر.
http://design.osu.edu/carlson/history/ID797.html
http://en.wikipedia.org/wiki/Computer_graphics
http://en.wikipedia.org/wiki/Computer_graphics
|